Registration

بە ئینگلیزى

هۆبەى تۆمار:

هۆبەى تۆمار یەکێکە لە هۆبە گرنگەکانى پەیمانگاکەمان , لە ڕووی پەیکەرى کارگێڕییەوە سەر بە یاریدەدەرى ڕاگرى پەیماگایە بۆ کاروبارى خوێندکاران , وە هەروەها ئەرکى ئەم هۆبەیە ڕاپەڕاندنى کاروبارى خوێندکاران و دەرچووانە .

لە کارە هەرە گرنگەکانى ئەم هۆبەیە :

  1. وەرگرتنى خوێندکاران دواى دەرچونى فەرمانى زانکۆیى لە سەرۆکایەتیمان بۆ هەر سێ سیستمى خوێندنى ( زانکۆلاین , پاڕاڵێڵ , ئێواران ) و دەرهێنانی فەرمانى کارگێڕی .
  2. ٢ئەنجامدانى پرۆسەکانى گواستنەوە و دابەزین و میواندارى کردن لە ڕێی سەرۆکایەتى زانکۆمانەوە .
  3. وەرگرتن و وەڵامدانەوى گشت نوسراوەکانى تایبەت بە خوێندکاران و دەرچووان .
  4. ئامارى ساڵانە تایبەت بە خوێندکاران .
  5. پلانى ساڵانەى تایبەت بە خوێندکاران .
  6. دەرکردنى فەرمانى کارگێڕی بۆ ئامادەنەبوونى خوێندکاران (غیابات) .
  7. دەرهێنانى باجى تایبەت بە خوێندکاران بۆ هەرسێ سیستمى خوێندنى ( زانکۆلاین , پاڕاڵێڵ . ئێواران ).
  8. ئامادەکردنى ریزبەندی ساڵانە بۆ دەرچووان. بە مەبەستى ئامادەکردنى ڕێبەرى خوێندکاران و پێدانى بەخشینى بڕوانامە بە دەرچووان .
  9. دروستکردنى بڕوانامەى دەرچوون بە هەر سێ زمانى (ئینگلیزى , عربی , کوردى )
  10. پشتگیریکردنى دەرچووان بە هەردوو زمانى ( کوردى و عەرەبی )
  11. ڕاستاندنى ئەو بڕوانامانەى کە ئاراستەى دام و دەزگا حکومی و ناحکومى دەکرێت لە ڕێی سەرۆکایەتیمانەوە

ناوى ستافی هۆبە :-