بەبۆنەی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سڵێمانی
Post date: Apr 24, 2017 9:31:32 AM
لەژێر دروشمی (ژینگەیەکی سەوز، کشتوکاڵێکی دروست زامنی لەشساغیمانە)، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتو بەرواری ۱٠/٤/۲٠۱۹، فێستیڤاڵێکی گەورە و قەشەنگ لە کۆلێژی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکان و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە سازدەکرێت. فێستیڤاڵەکە بە بۆنەی ڕۆژی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیەوەیە و هەرسێ بواری ژینگەیی و کشتوکاڵی و تەندروستی دەگرێتەوە و کاتژمێر (۱٠) ی سەرلەبەیانی لە بینای کۆلێژی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکان بە مەڕاسیمێک دەستپێدەکات و چالاکیەکانیش لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە و کێڵگەی کۆلێژ بەڕێوە دەچن