Horticulture and landscape design

پێشەکی

به‌شی باخداری و دیزاینی دیمه‌نی سروشتی پیك دیت له‌ دوو زانستی سه‌ره‌كی یه‌كه‌م زانستی باخدارییه‌ ، كه‌ برییتیه‌ له‌وزانست و هونه‌ره‌ی كه‌ ئەکۆڵێتەوە لە گەشەی ڕووەک و کارلێکردنیان لەگەڵ سروشتی دەوروبەریان لە (خاک،ئاو،هەوا) . زانستی دووه‌م دیزاینی دیمه‌نی سروشتیه‌ كه‌ خۆی ئەبینێتەوە لە هونەرو پرۆسەی دیزاین کردن دانانی پلان بۆ به‌شیوه‌ی گه‌یاندنی شوینه‌كان له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ژینگه‌ی شارو شاروچكه‌ و لادییه‌كان . كۆكردنه‌وه‌ی ئەم دوو پیشە لەم بەشەدا واده‌كات كه‌ به‌شه‌كه‌ فراوانتر بیت ، كه‌تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ئیشکردن لە ڕوبەرێکی گەورە وه‌ك پلان دانان بۆ دیزاین كردنی پاركه‌ گشتییه‌كان ، بۆڕوبه‌ریكی بچوكتر وه‌ك دیزاینی باخچه‌كان و باخچه‌ی ژوره‌وه‌.

په‌یامی به‌ش:

په‌یامی به‌ش ئامادەکردنی پسپۆری تایبەت لەبواری پلان دانان ، دیزاین، جێبەجێکردن و بەڕوبردنی پارک ، باخچه‌، شوینی گشتی و تایبه‌ته‌كان لەڕێی دۆزینەوەی نوێ و بەشێوەێەکی ئەندازەیی و بە پێی بنەمای ئەکادیمی و توێژینەوەی زانستی، گرینگیدان به‌ گه‌یاندنی ئەم زانیاریە زانستی و هونه‌ریانه‌ بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان له‌ڕووی ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌وه‌

ئامانجەکان و دیدی بەش:

- تیگه‌شتن له‌ ڕه‌هه‌نده‌ جیاوازه‌كانی باخداری

- بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندیی له‌نیوان په‌یمانگاكانی خویندن و تویژینه‌وه و حوكمه‌ت

- به‌ده‌ست هینانی زانیاری زانستی به‌جۆریك بتوانریت به‌شیوه‌ی كرداری به‌كاربهینریت

- دیزاین كردن و جی به‌جی كردنی دیزاین له‌ چه‌ند شوین به‌قیاسی جیاواز.

- دیزاین کردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی دیمەنی سروشتی ، هەر لە هەنگاوی یەکەمەوە بەدەست نیشانیکردنی کێشە ، بۆ هەڵسەنگاندنی شوێنەکە، شێوازی دانانی بیرۆکەی پرۆژە و هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو گه‌شه‌كردنی دیزاین تا گه‌یشتن به‌ دیزاینی كۆتایی

- - هه‌بوونی زانیاری باشتر له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی باخداری و دیزاینی دیمه‌نی سروشتی ، به‌ ئاگابوون لەبه‌شی نازیندووی دیمەنی سروشتی وەک (ڕێگە،جێگەی دانیشتن،کەپر) و به‌شی زیندوو (دار،ده‌وه‌ن....هتد).

_ تیگه‌شتن له‌دیمه‌نی سروشتی وه‌ك دره‌وست كردنی ده‌وروبه‌ر (ژینگه‌) كه‌به‌ستراوه‌ به‌لایه‌نی هه‌ریه‌ك له‌جوانی كۆمه‌ڵگا،زینده‌وه‌ران و كلتور.

پیكهاته‌ی كۆرسه‌كه‌:

سیسته‌م له‌م به‌شه‌ بۆڵۆنیایه‌ كه‌ سیسته‌میكی په‌روه‌رده‌یی ئەروپیی

ماوه‌ی خویندن له‌م به‌شه‌



بڕوانامه‌ی وه‌رگیراو:

فیرخواز دوای ته‌واوبوونی چوارساڵی خویندن بڕوانامه‌ی به‌كارلۆریۆس له‌به‌شی باخداری و دیزاینی دیمه‌نی سروشتی وه‌رده‌گریت

فێرخواز چی فێردەبێت:

-فێرخواز ده‌توانیت پڕۆگرامی دیزاین كردن وه‌ك (ئۆتۆکاد،سکێچ ئەپ، فۆتۆشۆپ) به‌كاربهینن

- فێرخواز ده‌توانیت دیزاینی دیمه‌نی سروشتی بكات

- فێرخواز ده‌توانیت به‌كردار ڕووه‌كه‌كان بناسن و بیڕوینن

-فێرخواز ده‌توانیت توانای خۆی نیشان بدات له‌بواری دیزاین كردنی دیمه‌نی سروشتی

- فێرخواز له‌توانای ده‌بیت كه‌سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌كان بكه‌ن له‌هه‌ردوو بواره‌كه‌دا