TCAS Dean
د.کارزان عبدلله محمد
ڕاگری كۆلیج
په‌یامی ڕاگری كۆلیج
به‌خیربین بۆ كۆلیجی ته‌كنیكی زانسته پراكتییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه
كۆلیجی ته‌كنیكی زانسته پراكتییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلیمانیه له‌ساڵی ٢٠٠٥ دامه‌زراوه. كۆلیجه‌كه‌مان بەدرێژاى ساڵانى رابردوو وەتائێستا بەبەردەوامى رۆڵى کاریگەر دەگێرێت لەبەرەو پێش بردنى رەوتى زانست و زانیارى و پێگەیاندنى هەزاران تەکنیکار لە پسپۆرى جۆراوجۆر کەلە کەرتى گشتى و تایبەتدا کاردەکەن
هەروەها یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانى ئێمە ئەوەیە کە دەرفەتى خوێندن بڕەخسێنین بۆ زۆرترین خوێندکارى دەرچووى ئامادەیى بە لە بەرچاوگرتنى ئەگەرى بەکارخستنیان
یەکێکیتر لە ئامانجەکانمان لە میانەی کارکردنماندا هەوڵی بۆ دەدەین ئەوەیە کەکاریگه‌ری ئەم کۆلێجە زیادبکەین لەسەر سێکتەرە جیاوازەکانی شاری هەڵەبجە بەخستنەگەڕی ئەوتوانامرۆییانەی کەلەکۆلێجەکەدا هەمانە لەڕێگەی ڕێنمایی كردنه‌وه‌ی خولی پیشەیی ،ڕاهێنان و کردنەوەی خولی جیا جیا بۆ فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە وە هەروەها بەشداریکردنی پراکتیکی له‌وگرفتانه‌ی كه‌ڕووبه‌روی سیكته‌ره جیا جیاكانی هه‌ڵه‌بجه بونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له‌سیكته‌ری كشتوكاڵی و ژینگه‌دا
ئیمە لێرەین به‌پلان و ستراتیژیكی نویوه بۆ پیشخستنی سیكته‌ری خوێندنی تەکنیکی لەپارێزگای هەڵەبجە و کردنەوەی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و گریدانی بازاروزانكۆكان پیكه‌وه برهاوكاری به‌رده‌وامی به‌ریزان له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلیمانیه‌وه به سوپاسه‌وه هه‌میشه هاوكاری پرۆژه‌كانمان بوون