Natural Resources and Environmental Science

کورتەیەک لەسەر بەش:

بەشی سەرچاوەسروستییەکان و زانستی ژینگە تەنها بەشە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/کۆلێجی تەکیکی زانستەپراکتیکییەکانی هەڵەبجە کە هەردوو زانستی سەرچاوە سروشتییەکان و ژینگە لە خۆ دەگرێت. پرۆگرامەکانی ئەم بەشەبەشێوازێکی ئەکادیمی داڕێژراوە و بڕوانامەی بکالوریۆس دەداتە دەرچوانی، لەم بەشەدا زانیاری، لێهاتووی و شارەزای کێڵگەیی پێویست فێری خوێندکار دەکرێت کە پێویستن بۆ کارکردن لە سێکتەرەکانی ژینگە وسەرچاوە سروشتییەکان )خاك، ئاو، کشتوکاڵ، وزە و سامانە سروشتییەکان(، لەڕێگەی پڕۆژەکانی پۆل، خوێندکار دەرفەتی بۆ دەڕەخسێنرێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و چارەسەرکردنی پیسبونی ژینگە و بەردەوام بوون لە خوێندنی باڵا. خستنەڕووی بنەما سەرەکییەکانی پاراستن و بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەکان لە ڕێگەی وانەوتنەووە و چالاکییەکانی پۆل و ڕاهێنانەوە. پەیامی سەرەکی بەش کارکردنە بە ئامانجی ئامادەکردنی پسپۆڕی تایبەت لە بوارەکانی ئاو، هەوا، دارستان،سامانی ماسی، ژیانی کێوی، سیستەمی زانیاری جیۆگرافی، لە دورەوە وە هەستکردن و تێگەشتن لە دیاریدە و ڕووداوەکان.

کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش

بەش بە فەرمانی سەرۆکایاتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵی ( ٢٠١٨) دامەزراوە.

ئامانجى کردنەوەى بەش:

ئامانجی ئەم بە شە کار کردنە لە بواری زانستە سروشتیەکان و گرێدانیانە بە زانستە کۆمەڵایەتیەکانەوە وە لەو ڕیگەیەوە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفتە ژینگەیەکان و بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتیەکان ئەویش بە ئامادەکردنی کادری شارەزا لەبواری سەرچاوە سروشتیەکان و زانستی ژینگە، بەجێ گەیاندنی توێژینەوەی زنستی و هاوبەشی پێکردن لە پێشخستنی بواری سەرچاوە سروستیەکان، بەستنەوەی ئەم بەشە بە کۆمەڵگاوە لەڕێگەی پێشکەشکردنی ڕاوێژی زانستی وتەکنیکیەوە لەو پسپۆڕیانەی کە ئەم بەشە دەیان بەخشێت. وە بەردەوامیدان بە ڕاهێنان و نوێگەری بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاست وتوانا و لێهاتووی هەڵگرانی بڕوانامەی ئەم بەشە و فەرمانبەرانی پەیوەست بە بواری سەرچاوە سروشتیەکان وزانستی ژینگە.

گرنگى بەش لە بازاردا :

دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن کاربکەن لە بوارەکانی زانستی ژینگە و بەڕێوەبردنی سەرچاوەسروشتییەکان لە دامەزراوەکانی حکومەتدا. بەش پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەل بازاڕدا بەشێوەیەك کە پسپۆڕی ئاست بەرز و لێهاتوو بەرهەم دێنێت کە دەتوانێت هاوکاری دەزگا ڕاوێژکارییەکان و ناوەندە بازرگانییەکان بکات بەمەبەستی سود وەرگرتن لە سەرچاوەسروشتییەکان، بەرهەمی ئەمەش گەشەسەنی ئابوری و پێشکەوتنی وڵاتە.

گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا

بەش بە بایەخەوە لە پەیوەندی نێوان بانەتە زاسنتیەکان و کۆمەڵگە دەڕوانێت بەشێوازێك کە بەشی زۆری پڕۆژەکانی دەرچوونی خوێندکاران کاردەکەن لەسەر پەیوەندی کردارە سروشتیەکان بە کۆمەڵگەوە، وەك خراپبوونی دارستان و زەویە کشتوکاڵییەکان، پیسبون و تێکدانی ژینگەی دابەشبوونی گیانلەبەر و باڵندەکان، دیاریداەی گەرمبوونی بەرگەهەوا.

ئاشناکردنی کۆمەڵگە بەوەی کە ژینگە موڵکی هەموانە و تێکدان و پیسکردنی تەنها پەیوەسی نییە بە ناوچەیەکی دیاریکراوەوە بەڵکو دەبێتە هۆی كێشەی گەورە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی. لەڕێگەی چالاکیەکانی بەشەوە کۆمەڵگە هۆشیار دەکرێتەوە کە پێویستە مرۆڤایەتی بپارێزین لە لەناوچون ئەمەش بە بوونی پلانی جێگرەوەی گونجاو بەڕێوەبردنی ژیرانە و ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی کۆمەڵگە بە ژینگەوە.

هەلی کار:

هەڵگرانی بڕوانامەی بە کالۆریۆسی ئەم بەشە دەتوانن کاربکەن لە:

- پلانسازی و بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروستیەکانی وەک ئاو، خاک و ڕووەک.

- کارکردن لە بواری نەوت و کانزاکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و پاڵاوتن

- . بەڕێوەبردن لە بواری دارستانەکان و پاراستنیاندا. کارکردن وەك توێژە لەبواری ژینگە و ژیانی کێوی

- . پلاندان لە بەگەڕخستنی ناوچە وشکانیەکان.

- کارکردن وەك مامۆستای پەروەردەی لە بواری ژینگەدا.

- پسپۆر لە دووبارە بەکارهێنانەوەی زەوییە پیسبووەکان لە ڕووی ژینگەیەوە.

بڕوانامەی بەدەستهاتوو:

خوێندکاری دەرچووی ئەم بەشە بروانامەی بکالۆریۆسی پێدەدرێت بە ناونیشانی ( یاریدەدەری توێژەری تەندروستی ژینگەیی).

خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟

خوێندکاری وەرگیراو لەم بەشە سەرکەوتوو دەبێت ئەگەر دەرچووی پۆلی دوانزەی زانستی بێت وە لێهاتووی هەبێت لە وانەی کیمیادا، دەرچوانی بەشی کانزاکانی ئامادەییە تەکنیکیەکان، دەرچوانی هەردوو بەشی نەوت و ژینگە لە پەیمانگە تەکنیکییەکان.