Medical Laboratory Science

بەشى زانستى تاقیگەى پزیشكى

بەشى زانستى تاقیگەى پزیشكى لە ساڵى ٢٠١٩ لە کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە سەربە زانكۆى پٶلیتەکنیکی سلێمانی دامەزراوە. لە ئەم بەشە فێرخوازان لەلایەن کۆمەڵێک لە مامۆَستایانى شارەزا و بە توانا لە بوارەكانى زانستە گرنگەکانی بایۆلۆجى و كیمیاو بوارەكانى تری وەک کۆمپیوتەرو ئینگلیزی و کوردۆلۆجی وانەی تیۆریان پێ دەوترێتەوە وە لە تاقیگەكاندا بابەتەکان پراکتیزە دەكرێن. فێرخوازان لە ئەم بەشەدا زانیاری وەردەگرن لەسەر ئەو زانستانەی کە پەیوەندیان هەیە بە بواری پزیشکی کە بەسود دەبن بۆ خوێندکاران لە کاتی کارکردنیان لە تاقیگەکاندا. هەندیک لە بابەتەکان جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە خوێندکار پێویستە بە وریاییەوە وە زانستیانە کار بکات لە تاقیگەدا وە هەروەها بەشیوەیەکی پیشەییانەو بە خوڕەوەشتی بەرزەوە هەڵسوکەوت بکات بەتایبەتی لەگەڵ نەخۆشدا.

دەرچووانى بەشى زانستى تاقیگەى پزیشكى پاڵێوراوى شیاو دەبن بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی بازاری کار لە تاقیگەکانی شیکاری نەخۆشییەکان لە نەخۆشخانە گشتی و تایبەتەکان و کلینیکە پزیشکیەکان وە هەروەها بەڕێوەبردنی تاقیگەی تایبەت بەخۆی وە جیاواز لە ئەوانەش ئەتوانن لە سەنتەرو ناوەندەکانی جۆنترۆلی جۆری کاربکەن.

ئامانجى بەش

پێگەیاندنی کادری تەکنیکی خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس کە توانای کارکردنی هەبێت بە شێوەیەکی پڕۆفیشنەڵانە لە تاقیگەکان وە ناوەندە پزیشکیەکاندا. گرێدانی بەش بە کۆمەڵگاوە بە پێدانی خزمەت و ڕاوێژکاری زانستی و پیشەیی. پاش خوێندنی چوارساڵ لە ئەم بەشە خوێندکار بەهرەمەند دەبێت بە زانستی سەردەم وە توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی دەبێت وە ئەمانەش وادەکەن کە ئەم کادرانە تایبەتمەندی توێژینەوەی زانستییان هەبێت لە تاقیگە پزیشکییەکان. لەبەرئەوەی ئەم کۆلیجە کۆلیجێکی تەکنیکییە، سەڕەڕای وەرگرتنی بابەتەکان بەشێوەی تیۆری، زیاتر جەخت دەکرێتەوە لەسەربە پراکتیزەکردنی بابەتەکان.

دیدی بەش

بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی لە کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە سەربە زانكۆى پٶلیتەکنیکی سلێمانی کاردەکات بۆ پەرەپێدانی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتی یەوە کە لە ئاست پێداویستی یەکانی کۆمەڵگادا بێت لە بوارە جیاوازەکانی تاقیگەی پزیشکیدا.

زانیاری بەش

خوێندن لە بەشى زانستى تاقیگەى پزیشكى ماوەی چوار ساڵە كە بریتییە لە هەشت وەرزى (سیمستەر) خوێندن بەشێوەیەک هەر ساڵەی دوو سیمستەرە. زمانی خوێندن بریتییە لە زمانی ئینگلیزی. پاش تەواوکردنی خوێندن بەسەرکەوتووی خوێندكاران بڕوانامەى بەكالۆریۆسیان لە بوارى زانستى تاقیگەى پزیشكیدا پێدەبەخشرێت.

ئەندامانی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی